وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردن له پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا هێزی ئهركداریان له نێوان توركیا و ئه‌مریكا دروست كردووه".
چاوش‌ئۆغڵو دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا و به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ستیان كردووه به كاری هاوبه‌ش له‌باره‌ی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا له كاتی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا، تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردن له پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا هێزی ئهركداریان له نێوان توركیا و ئه‌مریكا دروست كردووه.
چاوش‌ئۆغڵو به بیری هێنایه‌وه كه نه‌خشه رێگای منبج دواكه‌وتووه، به‌ڵام وێڕای خراپی كه‌شوهه‌واش ده‌بینن كه جێبه‌جێكردنی نه‌خشه رێگاكه به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كرد كه هێشتا یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ناو منبج-دا هەیه و پێویسته ئه‌و رێكخراوه له منبج بكشێته‌وه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست كورد و یه‌په‌گه وه‌ك یه‌ك ده‌بینێت.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌ی خسته‌روو " ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام، ناوچه‌یه‌كی ئارام بێت بۆ تیرۆریستان توركیا له دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوچه‌یه‌ك بێت نیگه‌رانییه‌كانی توركیا بڕه‌وێنێته‌وه ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی پشتگیری ده‌كات".
ئەوە لە کاتێکدایە ئۆردو‌غان سوورە لەسەر ئەنجامدانێ ئۆپراسیۆنێک لەناو سوریا پێش هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە سوریا‌و لە چەند رۆژی رابردوودا دەستیکردەوە بە لێدوانە ئاگرینیەکانیان لەسەر رۆژئاوای سوریا، بەڵام تا ئێستا لە ترسی رووبەرووبوونەوەی لەگەڵ روسیا و ئەمەریکا ئەو ئۆپراسیۆنەی ئەنجام نەداوە.