هێزێکی عێراقی بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکی دەکەنە ئامانج

كەتیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق، کە میلشیایەکی شیعیە لە پەرەسەندنێکی مەترسیداردا کە کاریگەری لەسەر دۆخی عێراق، چه‌ند مووشەكێكیان بە ئاراستەی بنكەیەكی سەربازی ئەمه‌ریكا لە رۆژئاوای ئەنبار تەقاند.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە لە پارێزگای ئەنبار، چەكدارانی سەربە كەتیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق، كە گروپێكی ناو حەشدی شەعبییە، سێ مووشەكیان بە ئاڕاستەی بنكەیەكی سەربازی ئەمه‌ریكا لەنزیك شارۆچكەی قائیم لە رۆژئاوای ئەنبار تەقاندووە، بەڵام زیانەكان نەزانراون.

ئەوە لە کاتێکدایە کە مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ لە ئایندەدا دەکرێت لەنێوان ئێران و ئەمەریکا لەسەر خاکی عێراق.



AM:11:47:08/02/2019