پەرلەمانی عێراق چەند پەرلەمانتارێک ئاگادار دەکاتەوە

پەرلەمانی عێراق ئاگاداری سێ پەرلەمانتاری کردۆتەوە کە دەبێت پابەندی دانیشتنەکانی پەرلەمان و لیژنەکان ببن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆکایەتی پەرلەمان بە نووسراو ئاگاداری ئەو پەرلەمانتارانەی کردووەتەوە کە لە فەسڵی تەشریعی یەکەمدا زیاتر لە سێ دانیشتن ئامادە نەبوون، بەوەی پابەندبن بە ئامادەبوون لە دانیشتنەکان و لیژنەکاندا و دەڵێت "کە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە سەرکەوتووەکانی خولی چوارەم، تائێستاش سوێندی یاساییان نەخواردووە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە ئەو حاڵەتە لە یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا نەھاتووە و چارەسەری بۆ دانەنراوە.

پێشتر پەرلەمانی عێراق ئاگاداری ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتمانی کردەوە، ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان ببێت، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.


PM:01:39:08/02/2019