ئەمرۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێکانی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی راگەیاند، کە ئەویش ئارسری بەرازیلیە.
یانەی بەرشەلۆنە لە سایتی رەسمی خۆیەوە رایگەیاندووە، ئەمرۆ پشکنینمان بۆ ئارسر ئەنجامداوەو ئەو یاریزانە توشی پێکانی ماسولکەیی بووەو بەو هۆیەوە ناتوانێت تا ٣ بۆ ٤ هەفتە یاری بکات.
بەو هۆیەوە ئەو یاریزانە بەشداری ٦ یاری گرنگی یانەکەی ناکات، کە دیارترینیان دوو کلاسیکۆیە بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید و یارییەکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە بەرامبەر بە لیۆنی فەرەنسی.
ئارسر ئەم وەرزە بە ئاستێکی بەرزەوە لەگەڵ یانەکەی دەرکەوتوو لە یاری کلاسیکۆ یارییەکی زۆر باشی بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجامدا.