کاتی کلاسیکۆی لالیگا دیاری کرا
ئەمڕۆ بەرەسمی کاتی یاری کلاسیکۆی لالیگای نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید دیاری کرا.
بڕیارە لە رۆژی ٢-٣- ٢٠١٩ لە یاری کلاسیکۆی خولی ئیسپانیا، هەردو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یەکببنەوە.
کاتی یاریەکەش لە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک دەبێت بە کاتی باشووری کوردستان و ٨:٤٥ خولەکە بە کاتی ئیسپانیا.
لە یاری چوون کە لە یاریگای بەرشەلۆنە ئەنجامدرا، یانە کەتەلۆنیەکە توانیبوی ٥-١ بردنەوە تۆمار بکات.
PM:06:45:08/02/2019