یانەی بەرشەلۆنە دوو یاریزانی لە پێکان بۆ گەڕایەوە



ئەمرۆ هەینی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تواناکانی دوو لە باشترین یاریزانەکانی بۆ گەڕایەوە کە ئەوانیش دیمبلی و ئۆمتیتی فەرەنسین.
ئەمرۆ لە کاتی مەشق و راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە، هەردو یاریزان توانیان راهێنان ئەنجام بدەن و بەشداری بەشێک لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەیان کرد.
چاوەڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممە عوسمان دیمبلی بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆ بیلباو لە هەفتەی ٢٣ی خولی ئیسپانیا یاری بکات، بەڵام تا ئێستا یاریکردنی ئۆمتیتی دیاری نیە، سەرەڕای ئەوەی راهێنانی کردووەو ئەو بەرگریکارە پێکان لە ئەژنۆیدا هەیەو پێویستی بە کاتی زیاتر هەیە، بۆیە یانەکەی نایەوێت مەترسی لەسەر دروست بکات.




PM:07:03:08/02/2019