راهێنەری ریاڵ مەدرید باسی یاری دێربی دەکات



ئەمرۆ راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید تایبەت بە یاری دێربی مەدرید بەشداری لە کۆنفرانسێکی هەوالی کردو باسی لە گرنگی یاریەکە کرد.
بڕیارە لە دێربی مەدرید رۆژی شەممە هەردو یانەی ریاڵ مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدرید لە ناو یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ رووبەڕووی یەکببنەوەو یاریەکەش لە کاژمێر ٦:١٥ خولەک ئەنجام دەدرێت.
سۆلاری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید هیواخواست یاریزانەکانی یارییەکی باش ئەنجام بدەن، وەک چۆن لە کلاسیکۆ بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن.
هەروەها رایگەیاند دەمانەوێت وەکو یاری کۆتایی سەیری یاریەکە بکەین و تەنها پشت بەو یاریزانانەش دەبەستم کە لە %١٠٠ئامادەن بۆ یاریکردن.
لە کۆتایدا رایگەیاند ئێستا بەیڵ وئەسینسیۆ هیچ کێشەیەکیان نیەو ئاستیان بەرەو باشی چووە.




PM:07:10:08/02/2019