ئەڤین ئاسۆ پەیامێک بڵاودەکاتەوە

خانمە پێشکەشکاری ناسراوی کوردستان ئەڤین ئاسۆ چەند وێنەیەکی نوێێ خۆی بڵاودەکاتەوەو هاوکات پەیامێک دەدات بە هەوادارانی

ئەڤین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بە بەرگی زەردەوە بڵاوکردوەتەوەو لە ژێر وێنەکان نوسیویەتی" دڵتەنگ مەبە بە خۆرئاوابوون، بیر لەوە بکەرەوە کە خۆر هەڵهات چی دەکەیت".

ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو. 

دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.






AM:11:43:09/02/2019