وێنەیەکی ئیسنا زۆرترین کۆمێنتی لەلایەن کوردەوە بۆکراوە

خانمە هونەرمەندی ناسراوی ئەلبانی ئینسا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان  وێنەیەکی خۆی بڵاوکردوەتەوە، زۆرترین ئەو کەسانەی کۆمێنتیان بۆ نوسیوە کوردی باشوری کوردستانن.

ئینسا کە خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە ئینستگرام  وێنەیەکی سەرنجراکێشی بڵاوکردووەتەوە بەمەش دڵی هەوادارە کورەدەکانی خۆش زۆر خۆش کردووەو بەزمانی کوردی کۆمێنتی جۆراوجۆریان بۆ کردووە.

ئینسا ساڵی 1995 لەدایك بووە و ساڵی 2012 دەستی بە كاری هونەری كردووە و لەماوەیەكی كەمدا بەهۆی جوانی و سەرنجڕاكێشییەوە هەواداراێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كردووە.

ئەو هونەرمەندە لە كوردستان خاوەنی جەماوەرێكی تایبەتە و ئەویش چەند جارێكی لە دەركەوتنەكانیدا باسی هەوادارە كوردەكانی كردووە و پەیامی تایبەتی بۆ ناردوون، بڕیارە نەورۆزی ئەمساڵ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.




PM:02:47:09/02/2019