لەوەڵامی راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم سااڵح، پارتی دەڵێت" ئەگەر ئێران حەزی لێ نەبا و نەیویستبا نە بەڕێزت ئێستا ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار دەبووی و نە ئەوەی ئێستا بووەتە سەرۆک کۆمار".
پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگای مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی کە تەبێژەکەی پارتیشە وەڵامی ئەمیر کنانی راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێڕاق دەداتەوەو دەڵێت " قسەکانی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق (ئەمیر کینانی) لەبارەی بابەتی سەرۆککۆمار و بارزانی و پارتی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلعێراقیە جێگەی سەرسووڕمانە. پێدەچێ ئەو کابرایە لەوەتای بووەتە ڕاوێژکار، ھەوڵی گەوجاندن و شۆردنی مێشکی درابێت."
هەروەها مەحمود محەمەد دەشڵێت "لەوەڵامی قسە ناڕاستەکانیشیدا دەڵێین، ئەگەر ئێران حەزی لێ نەبا و نەیویستبا نە بەڕێزت ئێستا ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار دەبووی و نە ئەوەی ئێستا بووەتە سەرۆک کۆمار، دەبوو بە سەرۆک کۆمار".