بەوێنە.. هونەرمەندێکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

ئەلبێرت فێنی، ھونەرمەندی بەناوبانگی بەریتانی لەتەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەلبێرت فێنی، پێشتر لە ڕۆڵی گەنجە تووڕەکان لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، ھەروەھا لە شانۆگەرییەکانی ولیام شکسپیر، ناوبانگیی دەرکرد.
ئەو هونەرمەندە پێنج جار بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار کاندید کراوە.
 
رادیۆی ( بی بی سی ) لەسەر زاری بنەماڵەی ھونەرمەندەکە بڵاوی کردەوە، کە بەماوەیەکی کەم لەدوای نەخۆشکەوتنی، فێنی کۆچی دوایی کردوە.
 
فێنی لە شارۆچکەی سالفۆرد، کە بەیەکێک لە شارۆچکە پیشەسازییەکان لە خۆرئاوای بەریتانیا بەناوبانگە لە ساڵی لەساڵی ١٩٣٦ لەدایک بووە.


ئه‌م بابه‌ته ‌7020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:41:09/02/2019