بزانە میسی و رۆناڵدۆ لە مانگێکدا چەند پارە وەردەگرن


لە کیشوەری ئەوروپا هەریەکە لە میسی و رۆناڵدۆ لە نێو سەرجەم یاریزانانی جیهان لەو کیشوەرەدا، زۆرترین موچە وەردەگرن و لە پێش گشت یاریزانانی ترەوەن.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لیستێکی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردۆتەوە کە لەگەڵ یانەکانیاندا زۆرتری موچە وەردەگرن و تێیدا میسی مانگانە ٨،٣ ملیۆن یۆرۆی لە یانەکەیدا پێدەدرێت.

لە پلەی دووەمیش رۆناڵدۆ دێت و لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس مانگانە ٤.٧ ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت.

لە پلەی سێیەمیش گریزمانی فەرەنسی دێت و ساڵانە ٣،٣ ملیۆن یۆری پێدەدرێت.
لە پلەی چوارەم نەیماری بەرازیلی دێت لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان ٦.٠٦ ملیۆن یۆرۆی پێ دەدرێت.
لە پلەی پێنجەم سوارێزی ئۆرۆگوایی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە دێت و مانگانە  ٢،٩ ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت.



PM:09:53:09/02/2019