رزگار عەلی: پێش پێکهێنانی حکومەت دەبێت لەسەر کێشەکانی کەرکوک‌و رێککەوتن بکرێت

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرای دەکات دەبێت پێش دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بابەتی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی بکرێتەوە.

رزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی خەندان دەڵێت" بە پارتیمان وتوە کە دەبێت پێش پێکهێنانی حکومەت لەسەر کێشەکانی هەولێر و بەغدا و کەرکوک رێککەوتن بکرێت".

لەبارەی شوێنی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند:" یەکێتی باسی هەولێری نەکردوە و بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک".

لەبارەی گەیشتنە رێککەوتنیان لەگەڵ پارتی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، رزگار عەلی وتی:"دەبێت پێش دانیشتی پەرلەمان، بابەتی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی بکرێتەوە".




PM:11:18:09/02/2019