ئەو ژنەی چەند پیاوێك بەناوی هاوسەرگیریەوە سێكسی لەگەڵ دەكەن

ژنێكی تەمەن ٣٦ ساڵ لە هەولێر باس لە گۆڕانی شێوازی ژیانی دەكات لە دوای ئەوەی لە هاوسەرەكەی جیا دەبێتەوە، بە تایبەت كە ماوەیەك دوای جیابوونەوەی باوكی كۆچی دوای دەكات و تەنیا خۆی و دایكی دەمێنەوە و بژێوی ژیانیان تەنیا لەسەر ئەو مووچەیە دەبێت كە نەنكیان وەك خانەنیشی هەیەتی و چەند مانگ جارێك وەریدەگرن.

"شادیە" ناوی خوازراوی ئەو ژنەیە كە ماڵپەڕی وشە لە لە ستۆیەكدا لە مانی خۆیەوە چیرۆكەكەی بڵاوكردۆتەوە ڕوو بە تایبەت لە كاتێكدا باوك و برا و سەرپەرشتیاری نەبێت، لە نێوان ئەو پیاوانەی دەیانناسێ و داوی بۆ دادەنێنە چی بەسەر دێت. 

شادیە لە خێزانێكی مامناوەند پەروەردە بووە و ژیاوە، بەڵام ئێستە لەگەڵ دایكی باری گوزەران و شێوازی ژیانیان گۆڕاوە، وەك خۆی باسی دەكات "لە دوای ئەوەی چەندان جار بۆ كارێكی گونجاو باش لە چەند دەرگام داوە، بەڵام بە خراپی بە ڕوومدا كرانەوە و ڕووبەڕووی كێشە بوومەوە، ئەو هەمان كێشەیە كە بەشێكی زۆری بێوەژن دووچاری دەبن ئەگەر بیانەوێ خۆیان بژیەنن".

شادیە باس لە سەرەتای تێكچوونی ژیانی دەكات، ئەوكاتەی لە هەندێك كاری نەشیاوەوە تێوە گلاوە كە پێشبینی نەكراو بووە، خۆی دەڵێ "دوای ئەوەی جیابوومەوە لە هاوسەرم و باوكیشم كۆچیی دوایی كرد، ئیتر باری ئابووریمان زۆر خراپ بوو، براكانیشم لەبەر ژنی خۆیان نەیاندەتوانی بەپێی پێویست هاوكاریمان بكەن، بۆیە ناچار بووم بەدوای كار بگەڕێم، بەڵام دەچوومە لای هەر كەسێك بۆ كار، سەرەتا سەیری لەشولاریان دەكردم و باری خێزنیان دەپرسیم، تا گەیشتە ئەوەی كارم دەست كەوت، بەڵام پێچەوانەی ئەو كارەی زۆر كەس بە سەربەرزی دەیكەن".

"منیش دەمویست بە سەربەرزی و شەرەفەوە كار بەكەم، بەڵام گورگەكانی دەوروبەرم وازیان لێ نەهێنام، بەڕێوەبەری كارەكەم هەر ڕۆژە بەجۆرێك گەورەی دەكردم تا شەرمەزاری بم و ئەوكاتەی داوای شتێكم لێدەكات نەتوانم بڵێم نا، سەرەتا بەوانەم نەزانی، دواتر كار گەیشتە ئەوەی ڕاستەوخۆ وتی من تۆم لە سفرەوە كرد بە شت، ئێستە نۆرەی تۆیە ئەوەی دەمەوێ بۆم بكەی، ئەمە تا ماوەیەكی درێژ بەردەوام بوو، كاتێك زانیم كارمەندەكان دەزانن بەو پێوەندییە بڕیارم دا واز لە كار بێنم، بەڵام بەڕێوەبەر كەوتە هەڕەشە و ناچاری كردم لە دەرەوەی كاریش لە پێوەندیدا بمێنم لەگەڵی" 

دوای وازهێنان لە كارەكەی، شادیە كوڕێك دەناسێت و پێوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دروست دەكات، كوڕەكە بەڵێنی هاوسەرگیری پێ دەدات، بەڵام ئەویش وەك شادیە ئاماژەی پێ دەكات "تەنیا بۆ سێكس ئەوەندە خۆی نزیك كردەوە و كە تێر بوو دوای ساڵێك وازی لێهێنام". 
چیرۆكی شادیە هەر ئەو كوڕە نییە، بەڵكو دواتر چەند كەسێكی تریش دەناسێت و بەهۆی دڵپاكیی خۆی باوەڕیان پێ دەكات كە بەڵێنی هاوسەرگیری پێ دەدەن، بەڵام ئەوانیش هەر بۆ سێكس خۆیان لێ نزیك كردووەتەوە و دوای چەند جارێك رووتبوونەوە، وازیان لێ هێناوە.

شادیە نایشارێتەوە كە خۆی تاوانبارە لە بەرانبەر ئەوەی بەسەری هاتووە، بەڵام جەخت دەكاتەوە كە هەموو ئەو كەسانەی ناسیوونی بە جۆرێك لێی هاتوونەتە پێش كە هیچ گومانی نەكردووە ناپاك بن بەرانبەری، بەڵام ددان بەوەدا دەنێت كە خۆی "خۆشەویستی زۆر پێیە و خۆشباوەڕیشە بەرانبەر كوڕ".

بەڵام ئێستە پێوەندی لەگەڵ پیاوێك هەیە كە خاوەنی چوار منداڵە و  ١٥ ساڵ لە خۆی گەورەترە، ئەو پیاوە بەوتەی شادیە "خاوەن كۆمپانیایە و هەم لەگەڵی كار دەكەن و هەم سێكسیش دەكەین و جارێكیش لێی دووگیان بووم و منداڵەكەمان لەبار برد، بەڵام بڕیارمان داوە لای مەلا بەنهێنی مارەم بكات و حەڵاڵی یەك بین، بەڵام ئەوە نهێنی نێوان خۆمان دەبێت، چونكە بەیەكەوە ناژین".

شادیە بەم پێوەندی و مارەكردنە چاوەڕوانكراوە خۆشحاڵە و دەڵێ، بەرژەوەندی هەردووكمان وا دەگونجێ، بە تایبەت بۆ من كۆتایی خەونەكانمە و چیتر پێویستم بە هیچ كوڕێك نابێت و لە هەموو روویەكەوە تێرم لەو پێوەندییە.



PM:01:40:10/02/2019