یانەی ریاڵ مەدرید پێکانی ئیسکۆی راگەیاند



ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید پێکانی ئیسکۆی یاریزانی هێڵی ناوەندی راگەیاندو دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەیە لە یاریگاکان ئاشکرا کرد.
لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا کەیانەکە لە عیادەی تایبەت بە خۆی پشکنینی بۆ ئەو یاریزانەی ئەنجامداوە، ئاشکرای کردووە ئیسکۆ توشی ئازار بووە لە مل و پشتیدا بە بێ ئەوەی یانەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا بکات.
رۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە ئیسکۆ ناتوانێت ئامادەی یاری بەرامبەر بەئەجاکس ئەمستەردام ببێت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە چوارشەممەی داهاتوو.
ئیسکۆ ئێستا یاریزانێکی سەرەکی نیە لەیانەی ریاڵ مەدرید سۆلاری لە پێکهاتەکەی دووریخستۆتەوە.




PM:06:17:10/02/2019