خەونەکەی ژالیا سیروان هاتە دی

شاجوانی پێشووی کوردستان ژالیا سیروان، وێنەیەکی نوێی لەگەڵ نوسەری کورد بەختیار عەلی بڵاودەکاتەوە. 

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ژالیا سیروان نوێترین وێنەی لەگەڵنوسەری گەورەی کورد بەختیار عەلی نوسەر کە واژۆی لەسەر یەکێک لە کتێبەکانی دەکات و دەڵێت "بڕوام وایە خەونەکان دەبن بە ڕاستی، دوای پێنج ساڵ بە خۆشحاڵیەوە توانیم گەورە نوسەری کورد ببینم، زۆر خۆشحاڵبووم".

ژالیا سیروان ساڵی 1996 لە سلێمانی لەدایك بووە و مانگی ئۆكتۆبەر لە مەراسیمێكدا لە شاری هەولێر وەك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا.


PM:08:25:10/02/2019