ڤیدیۆ:چێڵسی گۆڵبارانکراو توشی دۆڕانێکی گەورە بوو


لە گەری ٢٧ی خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە لایەن یانەی مانچستەرسیتیەوە گۆڵبارانکراو بە ئەنجامی ٦-٠ توشی دۆڕان هات.
هەردو یانەی مانچستەرسیتی و چێڵسی لە ناو یاریگای ئیتحاد رووبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا یانەی چێڵسی خراپترین ئاستی لە مێژوویدا پێشکەشکردو بۆ یەکەمجار لە خولەکە ٦ گۆڵی لێکرا.
شەش گۆڵی مان سیتی ئەگوێرۆ سێ گۆڵ و ستەرلینگ دوو گۆڵ و گۆڵەکەی تر گۆندۆگان تۆماریان کرد.
یانەی مانچستەرسیتی بە ٦٥ خاڵ چووە پێشەنگی خولی ئینگلتەرا بە کاتی و یانەی چێڵسیش بە ٥٠ خاڵ لە پلەی شەشەم دێت.




PM:09:01:10/02/2019