دۆسێیەکی ئابروبەرانەی چەند هونەرمەندێکی بەناوبانگ ئاشکرا دەکرێت

لایەنە ئەمنییەکانی وڵاتی میسر دۆسێی ژمارەیەک زۆر لە هونەرمەندانی وڵاتەکەیان دەستکەوتووە، کە لە کاری ئابڕوبەرانەوە تێوە گلاون.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی میسر کە لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیان بڵاویانکردووەتەوە، ئاماژە بە دۆسێی ١٥٠ هونەرمەند دەکەن، کە لە کاری ئابروبەرانەوەی "بەدڕەوشتی" تێوەگلاون لە نێویاندا دۆسێەی ھەردوو ھونەرمەند مونا فاروق و شەیما حاج-ی تێدایە کە لە ئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

هەر لە دۆسیەی تۆمەتبارکردنی ئەو دوو ئافرەتە ھونەرمەندە میسرییە میدیاکان ئاماژە بە دەستگیرکردنی ئافرەتێکی دیکەی ھونەرمەند دەکەن و ئەوەش دەخەنەڕوو، کە هێزە ئەمنییەکان بەڵگەی تۆمارکراوی تەواویان لەسەر ئەو دۆسێیە دەست کەوتووە، كە بەپێی بەڵگەکان ژمارەی ئەو کەسانەی تێوەگلاون دەگاتە زیاتر لە ١٥٠ ئافرەتی ھونەرمەند.

بەپێی ئەو بەڵگانەی لای پۆلیسن دەرکەوتووە لەنێو ژمارەیەک لە ئافرەتە ھونەرمەندە بەناوبانگەکانی میسڕ، گومانی کاری لەشفرۆشی لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی باڵای ئەو وڵاتە بوونی ھەیە، هەروەها مونا فاروق و شەیما حاج، ناونیشانی ئەو شوقەیەیان بەھێزە ئەمنییەکان داوە، کە لەگەڵ دەرھێنەر خالد یوسف کاری لەشفرۆشیان کردووە، شوقەکەش خاوەندارێتی بۆ دەرھێنەرەکە دەگەڕێتەوە و دەکەوێتە جادەی پەترۆڵ لە مەیدانی لوبنان.

هەروەها بە وتەی شایەتحاڵانی دۆسێکە، لەنیو ئەو شوقەیەدا ژمارەیەک ئافرەتی هونەرمەندی پلە یەک، کە لە فیلمەکانی دەرھێنەرەکەدا بەشداربوون ئاهەنگ سازکراوە، لەو چوارچێوەیەشدا پارێزەرێک فلاش میمۆرییەکی بە پۆلیس داوە، کە تێیدا ٥٠ گرتەی ڤیدیۆیی ئەو ئاھەنگانەی تێدایە و لەھەموویاندا تەنھا دەموچاوی ئافرەتەکان دەردەکەون و کامێراکان بەشێوەیەک دانراون، دەموچاوی دەرھێنەرەکە دەرنەکەون.


PM:09:36:10/02/2019