لە خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس بە لێهاتووی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی، رۆناڵدۆ، توانی بردنەوەیەکی تر لە خولی ئیتاڵیا بەدەست بهێنێت.
یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ساسولۆ و لە ئەنجامدا توانی ٣-٠ یاریەکە بباتەوە.
سێ گۆڵەکەش، سامی خدێرەو رۆناڵدۆ و ئیمری جان تۆماریان کردو دوو گۆڵی ئەم یاریزانە رۆناڵدۆ دروستیکرد.
یانەی یۆڤانتۆس بە ٦٣ خاڵ یەکەمی خولەکەیەو ١١ خاڵ لە پێش یانەی ناپۆلییەوە دێت.