بانکی ناوەندی عێراقی بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

بانكى ناوه‌ندى عێراق بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی رێژه‌ى بڕى خیتاب زه‌مان و دڵنیایی و كرێى سه‌رپه‌رشتى و به‌دواداچوونى كۆمپانیاكانى كڕین و فرۆشتى دراوى بیانی.

بەپێی بەیاننامەی بانکەکە، كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی شوبات بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، پاڵپشت به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى بانكى ناوه‌ندى عێراق، بڕیاردرا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى خیتاب زه‌مانى كۆمپانیاكانى كڕین و فرۆشتنى دراوى بیانى، له‌ 50% بۆ 10% و بڕیارى پاره‌ى دڵنیایش له‌ 100 ملیۆن دیناره‌وه‌ بۆ 50 ملیۆن كه‌مكرایه‌وه‌.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی بانكى ناوه‌ندى عێراقی دا ئەوەشهاتووە، كرێى سه‌رپه‌رشتى و به‌دواداچوون، له‌ یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه‌ بۆ 500 هه‌زار دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك كرێى وردبینیكردنى ژمێره‌ى كۆتایی له‌ 500 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 250 هه‌زار كه‌مكرایه‌وه‌.



PM:11:04:10/02/2019