ئەحمەد حاجی رەشید: هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ پاشکەوتکردنی موچە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند، بەپێی یاسای بودجە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بە نەوتەوە نەماوەو بەمەش هیچ بیانویەک نامێنێت بۆ پاشەکەوتکردنی موچەکانیان.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی وردەکاری بەشە بودجەی هەرێم و چۆنییەتی دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمەوە بە "سپی راگەیاند" بەپێی یاسای بودجە چیتر مووچە فەرمانبەران و پێشمەرگە پەیوەست نابێت بە نەوتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە کوردە لەبارەی پاشەکەوتمی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە باسی لەوەکرد، ئەگەر باس لەوە بكەین مانگانە 522 ملیار دینار دێت و هەرێمی كوردستانیش زیاتر لە 700 ملیاری هەیە، ئەوا دەكاتە ترلیۆنێك و 22 ملیار،بەمەش هیچ بەهانەیەك نامێنێت بۆ هێشتنەوەی پاشەكەوتی مووچە ".


AM:12:22:11/02/2019