لە خولی ئیسپانیاو لە هەفتەی ٢٣دا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ٢ خاڵی گرنگی لە دەستداو بە بێ گۆڵ لەگەڵ یانەی ئاتلەتیک بیلباوی باسکی یەکسانبوو.
یانەی بەرشەلۆنە دوو لە یاریگاو هاندەرانی یاری کردو ٩٠ خولەک هەوڵی گۆڵکردنی دەدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی میسی و عوسمان دیمبلی بەشداریان لە یاریەکە کرد.
بەم یەکسانبوونە جیاوازی خاڵەکانی بەرشەلۆنە لەگەڵ ریاڵ مەدریدی دووەم بووە ٦ خاڵ و بە ٥١ خاڵ یەکەمی خولەکەیە.