باری تەندروستی هونەرمەندنی ناسراوی شاری کۆیەو کوردستان سەردار ئەحمەد ناسراو بە " سەردار باب " تێکدەچێت و تیپەکەی هەوڵدەدەن بینێرنە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەری پزیشکی.
هونەرمەند سەردار ئەحمەد ماوەی مانگێکە نەخۆش کەوتووە، بەڵام تا ئێستا ناوەندە رۆشنبیریەکان بەپێی پێویست بە دەنگیەوە نەچوون، تیپە هونەریەکەی " باوەجی کۆیە " بەمەبەستی جارەسەرکردنی لە هەوڵدان بۆ ناردنە دەرەوە وڵات.
دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە تیپی باوەجی کۆیە بارەگای گروپەکەو ئامێرەکانیان بخەنە پێشبڕکێکی فرۆشتنی ئاشکراوە بۆ ئەوەی داهاتێکیان دەستبکەوێت و مامۆستا سەردار بۆ چارە سەر بنێرنە دەرەوەی وڵات.
هەر لەو بوارەدا بڕیارە ڕۆژی چوارشەمە کتێبخانەی ئەو شارە کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ هونەرمەند سەردار ئەحمەد ڕێک بخات.