بودجەی عێراق چووە بواری جێبەجێکردنەوە

رۆژنامەی" ئوقائیع ئەلعراقیە " ئەمرۆ ١١ ی شوبات یاسایی بوودجەی عێراقی بلآوکردەوە، بەمەش یاساکە بە هەمووم بڕگەکانیەوە، بەپشکی کوردستانیشەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێگەی ئەلکترۆنی " وقائیع ئەلعراقیە " کە رۆژنامەی فەرمی عێراقە، ئەمڕۆ دوو شەممە بودجەی عێراقی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بلآوکردەوە بەمەش لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێووە".

رۆژی ٢٤ی کانوونی دووەمی مانگی رابردوو پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەسەر پرۆژەکە دا کە تێکڕای بودجەی عێراق بۆ ئەمساڵ ١٠٦ ترلیۆن دینار( ٨٨،٥ ) ملیارو نیو دۆلار دەکات، کە کەمهێنانی ٢٧ ترلیۆن دیناری هەیە کە ٢٣ ملیار دۆلار دەکات.

بودجەی عێراق داڕێژراوە لەسەر بنەمای ناردنی ٣ ملیۆن ٨٨٥ هەزار بەرمیل نەوتی عێراقەو رۆژانە بۆ بازاڕەکانی جیهان، هەر بەرمیلێکیش نرخەکەی بە ٥٦ دۆلار دانراوە.

لەو بودجەیە ئەگەر هەێم بەپێی یاساکە پابەندیش نەبێت بە رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم، بەغدا دەبێت پابەندبێت بە ناردنی ٥٢٢ ملیار دینار مانگانە بۆ مووچەی مووچەخۆران و پێشمەرگە لەهەرێم کوردستان. 



AM:11:37:11/02/2019