وێنە.. هونەرمەندێکی کورد گیانی لەدەستدا

ھونەرمەندێکی کوردی خەڵکی زاخۆ، شەعبان دۆسکی بەھۆی نەخۆشیی یەوە، کۆچی دوایی کرد.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و بەتایبەتی لە پەیجە هونەریەکانی پارێزگای دهۆک ، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ڕۆژی یەکشەممە 10ی شوبات، هونەرمەندی ناسراو شەعبان دۆسکی، کە ماوەی سێ ساڵە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە ببوو، لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

ئەم هونەرمەندە شانۆکارە، شەعبان دۆسکی،  خەڵکی زاخۆیە، بەشداریی چەندین شانۆ و درامای کردبوو، ھەروەھا ڕۆڵێکی بەرچاوی لەنێو ھونەری کوردیدا ھەبووە.



PM:12:12:11/02/2019