سەعدی پیرە: ١٨ی مانگ ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی ئیمزا دەكرێت

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند رەشنوسی رێككەوتنی نێوان پارتی و حزبەكەی لەسەر پێكهێنانی حكومەت و پرۆسەی حكومڕانی چوارساڵی داهاتووی هەرێم لە قۆناغی كۆتایدایە و پێش ١٨ی ئەم مانگە ئیمزای لەسەر دەكرێت.

سەعدی پیرە بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە، رێككەوتنەكە بۆ قۆناغی ئێستای ھەرێم گرنگە، چونكە پێناسەی شەراكەتی ڕاستەقینەی نێوان پارتی و یەكێتی دەكات لە پرۆسەی حوكمڕانیدا و گرەنتییە بۆ هاوهەڵوێستی نێوانیان بەرامبەر وڵاتانی دەوروبەر و پارچەكانی دیكەی كوردستان بۆ ئەو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە دێنە پێش.

پیرە وتیشی، لەبەرامبەر گۆڕانكارییەكان گرنتیان پێدەدات كە پارتی و یەكێتی یەك جۆر هەڵوێستیان هەبێت.

ئەو لێدوانەی وتەبێژی یەكێتی لەكاتێكدایە بەشێك لە بەرپرسانی یەكێتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایانگەیاند پرسەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و بەغدا و كەركوك یەك پاكێجن.



PM:12:47:11/02/2019