لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

دەستپێكردنی دامەزراندنی تایبەت بە پەروەردەی دەستپێدەكاتەوە و دواكەوتنی پرۆسەكەش دەكەوێتە ئەستۆی وەزارەتی پەروەردە.

فەلاح جەزائیری، پارێزگاری بەغدا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەو دەنگۆیانە كرد كە باس لە دواكەوتنی بابەتی دامەزراندنی تایبەت بە پەروەردە لە سنووری پارێزگای بەغدا دەكەن، جەختیشی لەوە كردەوە كە پارێزگای بەغدا پێداگرە لەسەر گەرەنتیكردنی مافەكانی ھەموو ئەوانەی كە داواكارییان پێشكەش كردووە بەپێی ڕێوشوێنە یاسایییەكان و لەڕێگەی لیژنە پسپۆڕەكان. 

پارێزگاری بەغدا دووپاتی زەروورەتی گەرەنتریكردنی پشكی ئەو كەسانە لە دامەزراندنەكە كردووەتەوە كە وەك وانەبێژ كاریان كردووە، چونكە بە گوتەی ئەو، ئەو كەسانە خزمەتێكی زۆریان بۆ ماوەی ساڵانێك لە بواری پەروەردەدا كردووە. 

بە وتەی جەزائیری، ھۆكاری دواكەوتنی ئەنجامەكانی دامەزراندنی مامۆستایان بۆ لایەنی جێبەجێكار لە وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ ھەندێك ڕێوشوێن دەگەڕێتەوە، جەختیشی لە دابینكردنی بڕە پارەی پێویست بۆ ئەو پلە وەزیفییانە كردووەتەوە.



PM:01:23:11/02/2019