هاتوچۆی سلێمانی لەئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند، هەر شۆفێرێک ئوتۆمبێلەکەی لە دەستەچەپی شەقامی خزمەتگوزاری بازانەیی مەلیک مەحمود جێبهێڵێت توشی سزا دەبن و سەرپێچییان بۆ تۆمار دەکرێت.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی پەیامی ئاگاداری بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە بەجێدەهێڵێت لە دەستەچەپی شەقامی خزمەتگوزاری بازنەی مەلیک مەحمود دەوەستن و ئاگاداریان دەکاتەوە کە لە دوای ١٧ی شوباتی ٢٠١٩وە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانیان لە هەمان شوێن پارک بکەن، ئەوا دووچاری سزای دارایی دەبنەوە.
هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا وەستانی ئۆتۆمبێل له ده‌سته چه‌پى شه‌قامه خزمه‌تگوزارییه‌كانى شه‌قامى بازنه‌یى مه‌لیك مه‌حمود قه‌ده‌غه بكرێت، كارمه‌ندانى هاتوچۆى سلێمانیش به‌رده‌وامن له ئاگاداركردنه‌وه‌ى شۆفێران له بڕیاره نوێیه‌كه و به جێهێشتنى په‌یام بۆ ئه‌و شۆفێرانه‌ى كه ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌و شوێنانه راگرتووه.
له په‌یامه‌كه‌ى هاتوچۆدا بۆ شۆفێران ئاماژه به‌وه‌كراوه، "راگرتنى ئۆتۆمبێل له‌م شوێنه‌دا قه‌ده‌غه‌یه، تكایه جارێكى تر لێره‌دا رایمه‌گره، به پێچه‌وانه‌وه غه‌رامه ده‌كرێیت".