دابەشکردنی موچەی چەند وەزارەت و توێژێکی دیکە ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستیکردووە بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەم هەفتەیە مووچەی ١١ی ساڵی رابردووی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" سبەی سێشەممە رێكەوتی 12/ 2 / 2019 وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ‎كەسوكاری شەهیدان، ‎زیندانییە سیاسیەكان

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 13 / 2 / 2019 ‎وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

هەر بەگوێرەی زانیەریەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ١٤ / ٢ / ۲٠۱۹ (وەزارەتی_كارو_كاروباری_كۆمەڵایەتی، وەزارەتی_داد، ئەنجوومەنی_دادوەری_ھەرێم، خاوەن_پێداویستیە_تایبەتەكان) مووچە وەردەگرن).


PM:04:58:11/02/2019