گەنجێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچان دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان لەهەولێر  ڕایدەگەیەنێت گەنجێك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ھەڕەشەی لە كچ و ژنان كردووە، لە ھەولێر دەستگیر كرا.

بەڕێوەبەرایەتیەكە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەپێی پلانێكی داڕێژراو توانرا یەكێك لەو گەنجانە دەستگیر بكرێت كەلە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە ھەڕەشەی ئابڕوبردنی لە كچان وئافرەتانی دەكرد.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، دوای دەستگیركردن و پشكنینی مۆبایلەكەی دەركەوت كە وێنەی چەندین ئافرەتی دیكەی لای خۆی ھەڵگرتووە تا یەك یەك ھەڕەشەیان لێ بكات.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان رونیكردەوە، ئەو گەنجە كە ماوەیەكە ھاوسەرگیری كردووە و دەستگیرانەكەی نازانێ كە ئەو خەریكی ئەو جۆرە كارانەیە، بە وتەی باوكی كوڕەكە زانیویانە كوڕەكەیان سەرەڕۆیە، ھەربۆیەشە ژنیان بۆ ھێناوە، تا لەو كارانە دوو بكەوێتەوە.

ئەوەشیخستەڕوو، لەھەر جۆرە حاڵەتێكی ھاوشێوەو جۆرەكانی تر پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی 119 بكەن.



PM:06:56:11/02/2019