شارەوانی گەرمیان ئەو هاوڵاتیانە ئاگاداردەکاتەوە كە زەویان بۆ دەرچووە

بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات، کە زەویان بۆ دەرچووە بەمەبەستی وردبینیکردنی ناوەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بكەن.

لە ئاگاداری نامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا بەڕێوبەرایەتی شارەوانیەكانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە "ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكەینەوە، كە زەویان بۆ تەرخان كراوە بە پێی فەرمانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) بە ژمارەكانی (867) و (868) و (869) لە بەرواری (21 ی 2 ی 2018) كە تایبەتە بە (ڕاگیراوانی سیاسی و ڕزگار بووانی شاڵاوی ئەنفالەكان) كە تاوەكو ئێستا سەردانی ئەو شارەوانیەیان نەكردووە كە زەویان بۆ دەرچووە با سەردان بكەن بە مەبەستی وردبینی كردنی ناوەكانیان".

لە بەشێکی دیکەی ئاگاداری نامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو هاوڵاتیانە لەگەڵ خۆیاندا كارتی زانیاری و پێناسی باری شارستانیان پێ بێت.



PM:08:08:11/02/2019