بنزیمە توشی پێکان دەبێت و لەراهێنانەکان دوردەکەوێتەوە



کەریم بنزیمەی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە ملیدا توشی پێکان دەبێت و ئەمرۆ نەیتوانی راهێنان ئەنجام بدات.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، بنزیمە لە کاتی راهێنانەکانی ئەمڕۆ نەیتوانیوە بەهۆی ئازاری ملیەوە بەشداری بکات  و لە ئێستادا گومان لە بەشداریکردنی هەیە بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی ئەجاکس لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام بدرێت.
لە راهێنانەکانی ئەمرۆ گشت یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید بە بێ بوونی پێکان بەشداریان کردو ئامادە دەبن بۆ یاری چوارشەممەی ئەجاکس.




PM:08:22:11/02/2019