عەبدوڵلا کوێخا موبارەک: کورەکانی کاک نەوشیروان و کۆمەڵێک چەورە دەیانەوێت گۆران بکەن بە بنەماڵە

عەبدوڵا کوێخا موبارەک ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانی دەستلەکارکێشاوە رایگەیاند نییەتێکی بەشێکی کەمی ناوبزوتنەوەی گۆران هەیە کە  ئەو حزبە بکات بە بنەماڵە.

لەمیانی بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕتی و لە وەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکاری کەناڵەکە کە دەپرسێت کێن ئەوانەی دەیانەوێت بزاتنەوەی گۆران بکەن بە بنەماڵە، عەبدوڵا کوێخا موبارەک ئاماژە بەوەدەکات، "کۆمەڵێکی کەمن، کە ئەوانیش کوڕەکانی کاک نەوشیروان وکۆمەلێک چەورەن".

هەروەها لە بڕگەیەکی دیکەی قسەکانیدا مەبەستی لە وشەی(چەورە) رووندەکاتەوەو دەڵێت، "مەبەستم ئەو خەڵکانەن کە بەدوای پۆست و پلەدا دەگەرێن".

عەبدوڵا کوێخا موبارەک لە بڕگەیەکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوەشدەکات، "من بۆخۆم بڕوام نییە کە بەرنامەو پێکهاتەی گۆران رێگە بدات ببێت بە بنەماڵە".



AM:06:46:12/02/2019