دوێنێ سه‌لاح حهرباوى، كه شاعيرێكى ميلليه له ناسرييه به هۆى ئه‌وه‌ى له شيعرێكدا ستايشى سه‌دام حوسێنى كردووه ده‌ستگيركراوه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى عێراق، رايگه‌ياند، : له به‌شى بنه‌بڕكردنى تيرۆر له شارى ناسرييه، لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ حهرباوى ده‌كرێت.
سه‌ره‌ڕاى قه‌ده‌غه‌كردنى حزبى به‌عس، هيچ ياسايه‌ك له عێراقدا ده‌رنه‌چووه، ستايشكردنى سه‌دام حوسێن قه‌ده‌غه بكات.
له شيعرهكهيدا، حهرباوى، ره‌خنه‌ى له سياسهتكارانى عێراقى گرتووه و ئاماژه‌ى به سه‌ردانه‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق كردووه، كه بێ ئاگادارى به‌رپرسانى عێراقى ئه‌نجامدرا.
له شيعرهكهيدا حهرباوى ده‌ڵێت "ئه‌بو عوده‌ى رقم لێته به‌س خۆشيشم ده‌وێى" و له‌وێوه ستايشى سه‌دام و سه‌ركۆنه‌ى به‌رپرسانى ئێستا ده‌كات.