کەشناسی باری کەش و هەوای ڕاگەیاند

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەوری جیا جیا لە ئاسماندا، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێک کات و ناوچە بۆ ھەور دەگۆڕێت.


PM:10:39:11/02/2019