به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران له‌ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل له‌ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان ئاگاداردهكاتهوهو ڕایدەگەیەنێت "لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌درێت".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كات كه له‌گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان بارهه‌ڵگره‌كانیان ڕانه‌گرن و ڕایگەیاندووە "ئه‌وكاره سه‌رپێچی هاتوچۆییهو بۆته مایه‌ی بێزاری هاوڵاتییان له‌شوێنه‌كانی نیشته‌جێبون".
هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریش له‌سزادانی شۆفێران ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌پێچه‌وانه‌وه مه‌فره‌زه‌كانی هاتۆچۆ له‌شه‌واندا هه‌ڵده‌ستن به‌لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌رهه‌ق به‌و سه‌رپێچییه".