دابەشكاری پۆستەكانی هەرێم بڵاودەكرێتەوە

ڕۆژنامەی "زەمەن"ی نزیك لە بزووتنەوەی گۆڕان خشتەی دابەشكردنی پۆستەكان لە  هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی ڕۆژنامەكە بڵاویكردۆتەوە پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی "سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی حكوومەت، جێگری سەرۆكی پەرلەمان، وەزارەتی ناوخۆ، راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش، وەزارەتەكانی (سامانە سرووشتییەكان، دارایی، خوێندنی باڵا، كارەبا، ڕۆشنبیری، ئەوقاف، تەندرووستی)، پەیوەندییەكانی دەرەوە، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم، وتەبێژی حكوومەت".

هەر لە خشتەكەدا هاتووە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆستی "سەرۆكی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی حكوومەت، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی كشتوكاڵ، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، سندووقی داهاتە نەوتییەكان، دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان" وەردەگرێت.

 ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی "جێگری سەرۆكی هەرێم، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پەروەردە، ئاوەدانكردنەوە، دەستەی وەبەرهێنان، وەزیری كاروباری پەرلەمان

هەروەها كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان پۆستەكانی "وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری ژینگە یان كۆچ" وەردەگرێت.

بڕیارە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆبێتەوە و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت خێراتر بكرێت.



AM:01:04:12/02/2019