تەڤگەری ئازادیی: داوای مۆڵەتمان كردووە و وەڵام نەدراوینەتەوە

تەڤگەری ئازادیی ئەوە دەخاتەڕوو، كە لە دوای داخستنی بارەگاكانیانەوە، بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی حزب لە هەرێمی كوردستان، سەردانی هەریەكە لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، دەزگای ئاسایشی هەرێم و پارێزگای سلێمانییان كردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان، لەبارەی وردەكاریی هەوڵەكانیان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی حزب لە هەرێمی كوردستان، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسییان لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.

تارا حسێن وتەبێژی تەڤگەری ئازادی لە كۆنفراسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤ وە كە دامەزراون ڕیكارە یاساییەكانیان تەواوكردوە و لە بەغداش مۆڵەتیان وەرگرتوە.

ڕاشیگەیاند، چەندین جار نوسراوی فەرمییان داوەتە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان، وەڵام نەدراونەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە فشارییان لێدەكەن بۆ ئەوەی كاری سیاسی نەكەن.

زیاتر لە دوو مانگە بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە داخراون و رێگەیان پێنادرێت كاری سیاسی بكەن.



AM:01:23:12/02/2019