بەوێنە..شاجوانە نوێکەی کوردستان لەشوێنێکی جیاواز سەرنجڕاکێش دەرکەوت

سانا مەحمود شاجوانە نوێکەی کوردستان لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەسەر لەناو بەفردا یارئی خلیسکێنە دەکات.

شاجوانی کوردستان سانا مەحمود لەنوێترین دەرکەوتندا چەند وێنەیەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە لەناو بەفرێکی زۆردا خلیسکێنە دەکات.

هەوادارانی شاجوانە نوێکەی کوردستان خۆشحاڵی خۆیان بەشاجوانەکەیان دەردەبڕن کە بەوشێوە جوانە دەرکەوتووە.

سانا مەحموود، لە ساڵی 1996 لە شاری هەڵەبجە لەدایك بووە، لە تەمەنی منداڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەی لە وڵاتی سوید دەژی، مانگی 12ی 2018 وەك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2018 هەڵبژێردرا.



AM:01:27:12/02/2019