لە رۆژهەلآت.. دایکێک دوو منداڵەکەی و خۆی دەکوژێت

 

لە شاری کرماشان لە شارۆچکەی (سەحنە)، ژنێک بەهۆی هەژاری و بێ دەرامەتیەوە دوای ئەوەی دوو منداڵەکەی خۆی کوشت، کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.

 

ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە هەواڵێکدا ئەو رووداوەی روونکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ڕۆژی یەکشەممە10 ی شوبات ژنیکی لاوی خەڵکی گوندی "چقا جانعەلی"ی سەر بە شاری سەحنە دوو منداڵی خۆی بە ناوەکانی"عەلیڕەزا و ئەمیرعەباس محەمەدی" تەمەن ٦ و ٣ ساڵ هەڵواسیوە و کوشتوویانی.

 

بەپێی زانیاری رێکخراوەکە لەزاری سەرچاوەیەکی نزیک بنەماڵەکە، زارا نێعمەتی دایکی ئەو دوو منداڵە، دوای ئەوەی کە منداڵەی خنکاوندووە، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.

 

ئەو سەرچاوە ڕای گەیاند زارا هاوژینی”نوربەخش محەممەدی” بووە و بەهۆی هەژاری و نەدارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی و منداڵەکانی هێناوە.



AM:02:26:12/02/2019