وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم داوا لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات پێویستە پەلەبکرێت لە یەکلاکردنەوەی پێشینەکان و ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە لەکاتی خۆی و بێ دواکەوتن.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ئاراسەتی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوەو کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، وەزیری دارایی و ئابووری رێباز محەمەد لەبارەی ژمێرەی کۆتایی ساڵی 2018 ئاگاداریان دەکاتەوە کە بەرواری 31/5/2019، دواین بەروارە بۆ داخستنی ئەژمێری کۆتایی ساڵی 2018ە.
وەزارەتی ناوبراو بەپێی ئەو نوسراوە داوا دەکات پەلەبکرێت لە یەکلاکردنەوەی پێشینەکان و ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە لەکاتی خۆی و بێ دواکەوتن.
وەزارەتی دارایی روونیکردۆتەوە، لە ئەگەری هەر دواکەوتنێک فەرمانگە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار و بەڕێوەبەری ژمێریاری و ژمێریار بەرپرس دەبێت.