تا ئێستا یەکلای نەبۆتەوە مووچەی مانگی ١ی ٢٠١٩ بێ پاشەکەوت دەدرێت

هەرچەندە لە دوێنێ ١١ ی شوباتەوە بودجەی عێراق دوای بلآوکردنەوەی لە رۆژنامەی " وقائیع ئەلعراقییە "چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەلآم تا ئێستا مووچەی مانگی یەکەمی ئەمساڵ یەکلایی نەبۆتە کە بەبێ پاشکەوت دەدرێت، یان بەپاشەکەوتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم بە " سپی " راگەیاند تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە کە مووچەی مانگی یەک بەبێ پاشەکەوت بدرێت، ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد کە تا ئێستا حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لەو شێوەیەی نییە کە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە هەڵگرێت.

هەرچەندە هەندێک وەزیرو بەرپرسی حکومەتی هەرێم لە هەفتەی رابردوودا باسی ئەوەیان دەکرد لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێکردنی یاسایی بودجەی عێراقەوە، سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم ‌هەڵدەگیرێت، بەلآم تا ئێستا هیچ لەو بوارەوە رانەگەیەندراوە.

رۆژی دووشەممە ١١ی شوبات یاسایی بودجەی عێراق چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەو پێیە حکومەتی عێراق مانگانە ٥٢٢ ملیار دینار دەدات بەهەرێم، لەگەڵ داهاتی نەوتدا لەهەرێم، دەتوانرێت سیستەمی پاشەکەوتی مووچە هەڵگیرێت.




AM:03:06:12/02/2019