" تا ئێستا کۆمەڵی ئیسلامی خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە بەشداری حکومەت بکات"

لە دوای کۆبوونەوەی پارتی  و کۆمەڵی ئیسلامی وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند" تا ئێستا ئەو پرسی بەشداریکردنیان بڕیاری لەبارەوە نەدراوەو بەکراوەیی ماوەتەوە".

دوای کۆبوونەوەی دوو شاندی نێوان پارتی و کۆمەڵی ئیسلامی، رێبوار حەمەد بە میدیاکانی راگەیاند" هەوڵدەدەین بەهەردوولامان پەیوەندیەکانمان بخەینە قۆناغێکی کەوە"، بەڵام ئەو وتیشی"  هه‌ڵوێسته‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ هه‌میشه‌ ڕوون و ڕاشكاو بوون، تا ئێستا به‌شداربوون یان نه‌بوونی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تدا به‌ كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه"‌.

لەو کۆنگرە رۆژنامەگەریەدا مه‌حمود موحه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی‌ رایگه‌یاند، "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵ و پارتیدا، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی‌ گرنگ تاووتوێ كران".

مه‌حمود محه‌مه‌د وتیشی " ڕێككه‌وتنی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ قۆناغی‌ كۆتاییدایه‌و تا ئێستا هیچ گرفتێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ 18ی مانگی‌ په‌رله‌مان له‌ ئارادا نییه‌".



AM:03:34:12/02/2019