هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاوتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و شۆفێره‌ ده‌كات كه‌ له‌ سنووری شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك محمود به‌هه‌رجۆره‌ سوارڕۆیه‌ك بێت وه‌ستاون بۆ كاركردن و سه‌رقاڵی فرۆشتنی خۆراك و هه‌موو كاڵا جیاوازه‌كانی دیكه‌ن كه‌ ئوتومبێله‌كانیان له‌و سنووره‌دا ڕانه‌گرن".

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات راگرتنی ئەو ئۆتۆمبیلانە لەو شەقامە‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی دروستكردنی كۆسپی هاووچۆیی و گله‌یی و گازنده‌ی هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها سه‌رپێچییه‌ له‌ یاساكانی هاتوچۆ، چونكه‌ شه‌قامه‌كان موڵكی گشتین و ناكرێت قۆرغكاری تیادا بكرێت.

هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووە "‌ قائیمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارتان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌و سنووره‌ ئوتومبێله‌كانتان پارك نه‌كه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ی یاساییتان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، هیوادارین خۆتان به‌ دووربگرن له‌و سه‌رپێچی و لێپرسینه‌وه‌ یاساییه"‌.

هاتوچۆی سلێمانی کۆمەڵێک هەنگاوی پێچەوانەکردنەوەی شەقامەکانی ناو شاری هاویشتووە، تا ئێستا بەتەواوی جێگیر نەبووە.


ئه‌م بابه‌ته ‌1396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:05:47:12/02/2019