بەهۆی کاریگەری ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر کەشوهەوادا هاتووە، ڕەوە دووپشک هێرشدەکەنە سەر چەندین شارو شارۆچکەی بەرازیل.
رۆژنامەی "دەیلی میل"ی بەریتانی بڵاویکردەوە شاری ساوپاولۆ کە ١٢ ملیۆن هاوڵاتی تیایدا دەژی لەم ماوەیەی دوایدا رووبەرووی مەترسی گەورە بۆتەوە بەهۆی کەمبوونەوەی سەوزایی و زۆربوونی مارو مێرووە مەترسیدارەکانەوە کە زۆرترینیان دووپشکە.
بەرازیل چوار جۆر دوو پشکی هەیە، دوووشکی ئەو وڵاتە جاران دوور لەشارەکان دەژیان، بەڵام ماوەیەکە بەهۆی گۆڕانکاری لەکەشوهەوا ئەو گیاندارانە بەڕەو روو شوێنە سەوزو فێنکەکان دەڕۆن و روودەکەنە شارەکان و، ئەو شوێنانە بوونەتە شوێنیکی باش بۆیان و خواردنیان زوو دەستدەکەوێت و زووش دەتوانن زاوزێ بکەن.
لەچەند ساڵی رابردوودا بە بەردەوامی ژمارەی قوربانییەکانی دەستی دووپشک لەو وڵاتە بەشێوەیەکی خەیاڵی روو لەهەڵکشان بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠دا دووپشک بە ١٢ هەزار کەسیەوە داوە، بەڵام لە ساڵی پاردا بەرزبۆتەوە بۆ ١٤٠ هەزار کەس.