سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" ئەم هەفەتەیە بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری بەشداریکردن، یان نەکردن لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا دەدات".
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " هه‌ڵوێستی فراکسیۆنی گۆڕان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان، به‌پێی بڕیاری سیاسی گۆڕان ده‌بێت".
ئەو رایەی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دوای کۆبوونەوەی ئەو فراکسیۆنە دێت، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فراکسیۆنی پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتیمانی کۆبویه‌وه.
ناوبراو دەڵێت" گۆڕان پرۆژه‌ی خۆی بۆ به‌رنامه‌ی حکومه‌ت و پێوه‌رو به‌رکه‌وته‌کان پێشکه‌شکردووه، تا ١٨ ی مانگ بڕیاری کۆتایی له باره‌ی به‌شداربوون له حکومه‌ت یان ئۆپۆزسیۆن بوون ده‌دات".