وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێ دەردەکات

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ھەڵەبجە.

لە نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری كە واژوی ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە و وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، تیایدا هاتووە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دراوە بە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاریداوە بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ھەڵەبجە.

لەنوسراوەكەی وەزارەتی داراییو ئابوری هەرێم ئەوەش خراوەتەڕوو، بنكەی گومرگیەكانی( تەوێڵە، عەنەب، خورماڵ، پشتە) دەبەسترێنەوە بە بەڕێوەبەرایەتیەكەوەو  پاش بڵاوبونەوەی نوسراوەكە لەڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان، بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.


AM:06:29:13/02/2019