دەست بەسەر سەروەت و سامانی سەدامدا دەگیرێت

سەرۆکوەزیران عێراق رەزامەندیی نیشاندا لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی گواستراوە و نەگواستراوی سەرانی رژێمی پێشووی عێراق لەپێش هەموویانەوە سەدام حسێن.
 
لەراگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی نیشاندا لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی گواستراوە و نەگواستراوی سەرانی رژێمی پێشوو، سەدام حوسێن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رەزامەندیی نیشانداوە لەسەر پڕۆژە یاسای ھەموارکردنەوەی یەکەم بۆ یاسای دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی گواستراوە و نەگواستراوی سەرانی رژێمی پێشوو بە ژمارە ٧٢ بۆ ساڵی ٢٠١٧ .

هەروەها هاتووە" بەپێی راگەیەندراوەکە دوای نیشاندانی رەزامەندییەکە، ھەموارکردنەوەی یاساکە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت و وەک یاسایەکی نوێ جێبەجێ بکرێت".

رژێمی سەدام حسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە لەلایەن ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانیەوە روخێنرا.



AM:10:20:13/02/2019