لە هەفتەیەکدا هاوسەران چەند جار سێکس بکەن تەندروستە

پسپۆرانی بواری دەرونی ئاماژە بەوەدەکەن، هەفتانە  دوو بۆ سێ جار سێکس پەیوەستبوونی نێوان هاوژینەکان  بەبەهێزی دەهێڵنێتەوە.

هاوسەران لەگەڵ چوونە تەمەن و بەرەوپێشچوونی تەمەنی هاوسەرگیریان، توانای سێکسیان بەرەو لاوازی دەچێت و، سەرقاڵبوونیان بە کارەکانی رۆژانە وایان لێدەکات دووربن لە سێكس و ئارەزوویان نامێنێت.هەروەها جگە لە ماندووبوون و کارەکانی رۆژانە، زۆرجار تەمەن هۆکارە بۆ دابەزینی توانای سێكسی، چونکە رێژەی تێستۆستیڕۆن لە جەستەدا دادەبەزێت، 

گرنگە لە پەیوەندی نێوان هاوژینەکاندا سیكس بەردەوامی هەبێت، چونکە ئەمە تەنیا ئارەزوویەکی کاتی نییە، بەڵکو پەیوەندی بە مێشك، کیمیایی و هۆڕمۆنەکانەوە هەیە، وەکو نموونەش دەردرانی هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسینە لەکاتی سێكس، کە هۆڕمۆنی دڵخۆشییە و پەیوەستبوونی نێوان هاوژینەکان دروستدەکات و بەهێزی دەکات. 

 بەپێی توێژینەوە زانستییەکان هەفتانە دوو بۆ سێجار سێکس کردن پەیوەندی نێوان هاوسەران نوێ دەکاتەوەو بەهێزی دەهێڵێتەوە، چونکە داواکانی ناوەوە و دەرەوەی نێوان مرۆڤەکان لەوکاتە بەیەکدەگەن.



PM:01:23:14/02/2019