لوتکەی ڕوسیا و تورکیا و ئێران بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارەمین لوتکەی سێ قۆڵیی نێوان ڕوسیا و تورکیا و ئێران لە شاری سۆچی روسیا بەڕێوەچوو، پرسی قەیرانەکانی سوریا و هەنگاوی هاوبەشی هەر سێ وڵات تاوتوێکرا

ئەمڕۆ لەشاری سۆچی ڕوسیا، چوارەمین لوتکەی سێ قۆڵیی نێوان ڕوسیا و تورکیا و ئێران بۆ تاوتوێی قەیرانی سوریا و چەند پرسێکی دیکەی ناوچەکە بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەی لوتکەی سۆچی، هەریەکە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و ڤلادمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و حەسەن ڕۆحانى سەرۆکى ئێران کۆبوونەوە و پرسی قەیرانەکانی سوریا و هەنگاوی هاوبەشی هەر سێ وڵات تاوتوێکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر هەر یەکە لە تورکیا و ئێران و روسیا  کۆبوونەتەوە و ئەم کۆبونەوەیەش درێژە پێدەری کۆبوونەوەکانی تری ئاستانەیە لە پێناو دۆخی سوریا و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرای ئەو وڵاتە.


PM:06:58:14/02/2019